چۆن سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌بینم؟ په‌ری كه‌ریمی نیا نه‌ته‌وه بوونی ده‌بێت له ناو فیلمه‌كانیدا ره‌نگ بداته‌وه و ببێته خوڵقێنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر چه‌نده یه‌كێك له توخمه‌كانی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌كات كه نه‌ته‌وه ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تی هه‌بێت ئه‌وجا ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه جێگای مشتوومڕه چونكه ئه‌مه له بیری رامیارییه‌وه دێت، بێ ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تیش
اشتراک گذاری در تلگرام
فیلم خودی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانه په‌ری كه‌ریمی نیا هالیوود وه‌ك كۆمپانیه‌كی گه‌وره‌و به‌هێزی بەرهەمهێنانی فیلم له جیهاندا ناسراوه و حاشاهه‌ڵنه‌گره كه كاریگه‌ری له سه‌ر سینه‌مای هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌بووه و هەنووکەش دەسەڵاتی سەرەکی لەم بوارە لە دەست دایە. هالیوود كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه، هه‌ندێك وڵات له هەمبەری وه‌ستاونەتەوە و بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕێگایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی سینه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه.
اشتراک گذاری در تلگرام
گوتاری زاڵبوونی ئه‌ویدی به‌سه‌ركورددا له لایه‌ن خودی كورده‌وه، كلیپی زرمه وه‌ك نموونه په‌ری كه‌ریمی نیا من و تۆ؟ من یا تۆ؟ ئێمه و ئه‌وان؟ ئێمه یا ئه‌وان؟ كاتێك كه باسی من و تۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه من و تۆ جیاوازین و یه‌ك كه‌س نین و هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه ئێمه ئه‌وان نین و ئه‌وانیش ئێمه نیین. ئه‌م ئێمه و ئه‌وانه كاتێك دروست ده‌بێت كه گرووپێك بێن و ده‌ست بكه‌ن به جودا كردنه‌وه‌ی خۆیان له‌وانی تر.
اشتراک گذاری در تلگرام
خودی واقیعی له فیلمی فه‌ڕه‌نسی و كوردیدا په‌ری كه‌ریمی نیا خۆشبژێوی و گرینگی‌دان به خۆشبژێوی هه‌ر تاكێكی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌توانێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بێت له سه‌ر خۆشبژێوی گشت كۆمه‌ڵگاكه. خۆشبژێوی ره‌نگه له مانای یه‌كه‌مدا وا ده‌ربكه‌وێت كه هه‌ر كه‌سه‌و سه‌ر به چینی باڵای كۆمه‌ڵگا بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی ئابووری نه‌بێت ده‌توانین بڵێین كه خۆشبێون به‌ڵام ئه‌مه دوور له راستی و پێناسه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و وته‌زایه‌یه.
اشتراک گذاری در تلگرام
قه‌ره‌نتینه‌ی فیلم ١ جه‌ونی سوور ٢٠١٨ جاسووس له نێوان به‌ڕه‌وشت و بێره‌وشت بووندا په‌ری كه‌ریمی نیا زۆر جار مرۆڤ له نێوان كردن و نه‌كردنی كارێكدا ده‌كه‌وێته به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی زۆر له گه‌ڵ خۆیدا. ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه پێویست نه‌كات كه به‌س له به‌رژه‌وه‌ندی تاكدا بێت ره‌نگه هه‌ندێ جار له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپێكی زۆری خه‌ڵكیدا بێت و و یا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان دوو هێزدا به‌ڕێوه بچێت و یا تاكه‌كه ئه‌وه به پێی ویژدانی خۆی بكات.
اشتراک گذاری در تلگرام
ئه‌شا ئه‌م كچه‌تیوه پیسه بۆ دایكم: ئارام بنوو ئیتر كه‌س نییه پێت بێژه ئه‌شا ئه‌م كچه‌تیوه پیسه و لێت بكۆڵێته‌وه كه په‌ری له‌وه‌تی له سه‌قز نییت دابزانم چیت كردووه و كه‌س نییه بڵێ دا چیرۆكم بۆ بخوێنه‌وه و كه‌س نییه بڵێ تا به‌یانی سه‌یری هه‌واڵم كردووه بزانم لافاو شاره‌كه‌ی تۆی نه‌بردووه و پێبكه‌نێت و هه‌ر دوێنێ پێت بڵێت كه ئه‌چێته لای دۆكتۆر به دۆكتۆره‌كان ناڵێ ته‌مه‌نی چه‌نده و به پێكه‌نینه‌وه پێیان ده‌ڵێ: تۆ بنووسه چوارده
اشتراک گذاری در تلگرام
نارسیسیت و ئه‌خلاق: چۆنیه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی شارستانییه‌ت له بوونێكی پارتیزانی و ئایدۆلۆجیكیدا په‌ری كه‌ریمی نیا مرۆڤی به‌رز مرۆڤێكه كه له چوارچێوه‌ی خۆپه‌رستی هاتبێته ده‌ر و خۆی وه‌ك ناوه‌ندی جیهان نه‌بینێت و وا بكات كه خزمه‌ت بكات نه‌ك وێرانی به جێ بهێڵێت. نارسیست كه‌سێكه كه ئایدۆلۆژی خۆی زاڵ ده‌كات به سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا و زیاتر وه‌ك سه‌رده‌ست رۆڵ ده‌نوێنێت كه ده‌بێت بن ده‌ستی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر بن ده‌ست لێیوه‌ربگه‌ڕێت ئاگری قینی خۆی به‌سه‌ریدا
اشتراک گذاری در تلگرام
''ئێمه‌ی سه‌رله‌نوێ'': سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كوردی، نه‌ته‌وه و ناسنامه له پشت ده‌وڵه‌ته‌وه پێشكه‌شه به: زانیار مورادی لۆقمان مورادی رامین حسه‌ین په‌ناهی سوپاسی تایبه‌ت بۆ د. مه‌سعود رۆسته‌می نووسینی: په‌ری كه‌ریمی نیا ئه‌م تێزه له هه‌ندێك له‌و فیلمانه ده‌كۆڵێته‌وه كه له‌م چوار ده‌ییه‌ی رابردوودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كراوه و له‌و خاڵانه ده‌گه‌ڕێت كه بوونی كورد وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوو له سینه‌مای نه‌ته‌وه‌ییدا پیشان بدات .
اشتراک گذاری در تلگرام
درباره این سایت